بە پێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی دووشەممە 25ی مانگی ڕەشەممە ، کۆمەڵێک لە دۆستانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە شاری سەقز، یاد و بیرەوەری هاوڕێیانی گوردانی شوانیان ڕێز لێ گرت.
هەواڵەکە باس لەوە دەکات، دۆستانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە شاری سەقز بە چاپ کردن و بڵاو کردنەوەی وێنەکانی هاوڕێیانی گیانبەختکردووی گوردانی شوان سەری ڕێزیان له فیداكاری و گیانبازی ئەو هاوڕێیانە گرت. هەروەها لەم یادە دا، یادی زیاد لە 5 هەزار لە خەڵکی بێ گوناهی هەڵەبچە کە بوون بە قوربانیی شەڕی دوواکەوتوانەی ڕژیمی ئێران و عێراق، ڕیز لێ گیرا.
