کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕێزگرتن له‌ یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ چه‌ند شاری كوردستان

ڕێزگرتن له‌ یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ چه‌ند شاری كوردستان

ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی خه‌زڵوه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان، “دانیال پایبه‌ندی” له‌ سه‌قز، ڕامین فاتحی” له‌ سنه‌ و “محه‌ممه‌د حه‌سه‌نزاده‌” له‌ بۆكان، له‌ سێ مه‌راسیمی جیاجیادا یادی گیانبه‌ختگردووانی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادیان به‌رز ڕاگرت.

به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، بنه‌ماڵه‌ی دانیال پایبه‌ندی له‌ شاری سه‌قز شوێنی گیانبه‌ختكردنی ناوبراویان گوڵباران كردووه‌ و بۆ ڕێزلێنان له‌ یادی، مۆمیان داگیرساندووه‌. له‌ شاری سنه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ هاوڕێیانی ڕامین فاتحی و كه‌س و كاری چوونه‌ سه‌ر مه‌زاره‌كه‌ی و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه‌. له‌ شاری بۆكان، كۆمه‌ڵێك له‌ كچانی ئازادیخوازی ئه‌و شاره‌ له‌ مه‌راسیمێك دا یادی محه‌ممه‌د حه‌سه‌نزاده‌یان به‌رز ڕاگرت و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.‌