کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

ڕێزگرتن له‌ یادی گیانبه‌ختكردووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانبار له‌ شاری تاران

ڕێزگرتن له‌ یادی گیانبه‌ختكردووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانبار

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوون، خه‌ڵكی ئازادیخوازی شاری تاران له‌ چه‌ندین چالاكیدا، ناو و یادی گیانبه‌ختكردووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانباریان به‌رز ڕاگرت.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره‌ به‌ بڵاو كردنه‌ه‌وه‌ی وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی ڕابردوو و هه‌روه‌ها نووسینی ناوه‌كانیان له‌ سه‌ر دیواره‌كانی شاری تاران، سه‌ڵماندیان كه‌ هیچكات یاد و ناویان له‌ بیر ناچێته‌وه‌ و هاوكات په‌یمانیان له‌گه‌ڵ نوێ كرده‌وه‌. هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ سیسته‌می سه‌ركوتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كۆتایی به‌ داخوازییه‌كانیان ناهێنێ و به‌رده‌وامی به‌ چالاكییه‌كانیان ئه‌ده‌ن.