کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕێزگرتن له‌ یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانه‌وه‌ له‌ كوردستان

ڕێزگرتن له‌ یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی كوردستان له‌ شاره‌كانی سنه‌، دیوانده‌ره‌، سه‌قز، بۆكان و چه‌ند شاری دیكه‌، سه‌ردانی گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینایان كرد و ڕێزیان له‌ یادی ئه‌و ئازیزانه‌ گرت.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوون، بنه‌ماڵه‌كان به‌ به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشیژن، ژیان، ئازادیو دانانی گوڵی سوور له‌ سه‌ر گڵكۆی ڕۆڵه‌ قاره‌مانه‌كانی كوردستان، دژ به‌ جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و جه‌ختیان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ تا كاتی سزادانی تاوانباران و وه‌دیهاتنی ئاواتی ڕۆڵه‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له‌ خه‌بات و تێكۆشان.