ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی شاری سه‌قز له چالاكییه‌ك دا ڕێزیان له یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا گرت.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسیمه بهنێرێكی گه‌وره‌یان به وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له ده‌ورووبه‌ری شاری سه‌قز هه‌ڵواسیوه و وێڕای ڕێزلێنان له یاد و بیره‌وه‌ری هه‌موو قوربانیانی سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی، به وتنه‌وه‌ی دروشم په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كردووه‌ته‌وه. به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و مه‌راسیمه له حاڵێكدایه كه ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كانی ڕژیم له كوردستان شه‌پۆلێك له بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكانی مه‌ده‌نی، سنفی و كرێكاریان ده‌ست پێكردووه.