شه‌وی ڕابردوو، دۆستان و هاوڕێیانی “ڕامین فاتحی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی“، به به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسمێك، یادی ئه‌و ئازیزه‌یان به‌رز ڕاگرت.
“ڕامین فاتحی” ڕێكه‌وتی ٢٩ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١ی هه‌تاوی، پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری سنه، له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌و هێزانه‌دا گیانی له ده‌ستدا. به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به دستمان گه‌یشتوون، هاوڕێیان و هاوخه‌باتانی “ڕامین“، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵیادی گیانبه‌ختكردنی ئه‌و شۆڕشگێڕه، به بڵاو كردنه‌وه‌ی تراكت و وێنه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه له شاری سنه و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسمێك له شوێنی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، ڕێزیان له خه‌بات و تێكۆشانی ئه‌و قاره‌مانه گرت و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ نوێ كرده‌وه.