ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاتی ئاڵمان هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵوه‌گه‌ڕی گیانبه‌ختكردنی “ڕامین فاتحی”، مه‌راسمێكیان بۆ ڕێزگرتن له یادی ئه‌و هه‌میشه زیندووه به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسمه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی “ڕامین” و ژماره‌یه‌ك له گیانبه‌ختكردووانی دیكه‌ی شۆڕشی “ژینا”، وێڕای ڕێزگرتن له فیداكارییه‌كانیان، به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن. شایانی باسه كه ڕۆژی ڕابردوو بنه‌ماڵه و خه‌ڵكی ئازادیخوازی سنه‌ش له‌سه‌ر مه‌زاری “ڕامین فاتحی” له گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.
