کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕێزگرتن له‌ یادی چوار شه‌هیدی ژینگه‌ له‌ مه‌ریوان

ڕێزگرتن له‌ یادی چوار شه‌هیدی ژینگه‌ له‌ مه‌ریوان

له‌ حه‌فته‌مین ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی چوار شه‌هیدی ژینگه‌ له‌ شاری مه‌ریوان، هاووڵاتیان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ سه‌ر به‌رزاییه‌كانی ئه‌و شاره‌، یادیان به‌رز ڕاگرتن.

“شه‌ریف باجوور، ڕه‌حمه‌ت حه‌كیمی نیا، ئومید كۆهنه‌ پۆشی و محه‌ممه‌د په‌ژوهی”، له‌ كاتی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری دارستانه‌كانی ئه‌و شاره‌، له‌ ئاگردا گیانیان له‌ ده‌ستدا و بوون به‌ هێمای خۆڕاگری خه‌ڵك له‌ دژی كاولكارییه‌كانی ڕژیم له‌ كوردستاندا. له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا چالاكانی ژینگه‌یی، خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ و هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان، له‌گه‌ڵ گیانبه‌ختكردووان په‌یمانیان نوێ كرده‌وه‌ و جه‌ختیان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌  به‌رده‌وام ئه‌بن له‌ پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان.