کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕێزگرتن له‌ یادی نیما نووری گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی له‌ كه‌ره‌ج

ڕێزگرتن له‌ یادی نیما نووری گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی له‌ كه‌ره‌ج

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٢ی خه‌زه‌زڵوه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی نه‌مر نیما نووری و كۆمه‌ڵێك له‌ ئازادیخوازانی كه‌ره‌ج له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌ كۆبوونه‌وه‌ و ڕێزیان له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.

نیما نووری، مێرمنداڵی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ، له‌ چله‌ی ماته‌مینی حه‌دیس نه‌جه‌فی له‌ شاری كه‌ره‌ج، به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم گیانی به‌خت كرد. ڕۆژی ڕابردوو، هاوكات له‌گه‌ڵ دووهه‌مین ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی نیما، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هه‌میشه زیندووه‌، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ ئازادیخوازانی كه‌ره‌ج له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه‌ و به‌ڵێنیان دا ڕێگای پڕ شانازی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا درێژه‌ پێ بده‌ن.