ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی نه‌مر نه‌سرین قادری له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
نه‌سرین قادری له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا له شاری تاران، له‌لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی به زه‌ربه‌ی باتۆم كوژرا. ڕۆژی ڕابردوو هاوكات له‌گه‌ڵ دووهه‌مین ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی نه‌سرین، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هه‌میشه زیندووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له ئازادیخوازانی مه‌ریوان، له‌سه‌ر گڵكۆی كۆبوونه‌وه و به دانانی تاجه گوڵی سوور له‌سه‌ر مه‌زاری په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.