ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی به‌فرانبار، بنه‌ماڵه‌ی میعاد ئه‌حمه‌دی و كۆمه‌ڵێك له دۆستانی له شاری سنه له سه‌ر مه‌زاری ئه‌و چالاكه سیاسییه كۆچكردووه كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
میعاد ئه‌حمه‌دی ناسراو به “میعاد پیرباڵ” چالاكییه‌كانی له شاری سنه ده‌ست پێكرد و له كاتی هێرشی داعش بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان، په‌یوه‌ست به ڕیزی شه‌رڤانانی ئازادی بوو و پاش بریندار بوون، گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان. ناوبراو به‌هۆی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ توركیا كۆچی كرد و ڕۆژی یه‌كی به‌فرانباری ئه‌مساڵ به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.