کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕێزگرتن له‌ یادی موحسن قه‌یسه‌ری له‌ شاری ئیلام

ڕێزگرتن له‌ یادی موحسن قه‌یسه‌ری له‌ شاری ئیلام 3

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٥ی به‌فرانبار، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو موحسن قه‌یسه‌ری هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی پارێزگای ئیلام له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌ كۆبوونه‌وه‌.

ڕۆژی ڕابردوو هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی موحسن قه‌یسه‌ری، بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی ئیلام له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌ كۆبوونه‌وه‌ و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه‌. برای موحسن له‌و كۆبوونه‌وه‌دا ڕایگه‌یاند: برای خۆشه‌ویستم، ناوت له‌ مێژوودا پایه‌داره‌، له‌ سه‌ر مه‌زارت كۆبووینه‌ته‌وه‌ تا پێت بڵێین: كۆتایی ئه‌و ڕێگایه‌ی گرتته‌ به‌ر، ئازادی، شكۆمه‌ندی و سه‌ربه‌رزی میلله‌تی ئێرانه. موحسن قه‌یسه‌ری، ته‌مه‌ه‌ن ٣٢ ساڵ، ڕۆژی ٣٠ی خه‌رمانانی ١٤٠١، هاوكات له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری ئیلام، به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كرد.