ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌ز، مه‌راسیمی چله‌ی هاوڕێ مه‌نسوور كه‌ریمی چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی سنه به به‌شداری كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی و بنه‌ماڵه و دۆستانی ئه‌و كۆچ كردووه له سه‌ر مه‌زاره‌كه‌ی به‌ڕێوه چوو.
هاوڕێ مه‌نسوور كه‌ریمی چالاكی كرێكاری ناسراوی شاری سنه و له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یه‌كێتی ئازادی كرێكارانی ئێران، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ له ته‌مه‌نی ٥٣ ساڵی دا به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ و پێڕانه‌گه‌یشتنی پزیشكی له نه‌خۆشخانه‌ی ته‌وحید ماڵئاوایی له ژیان كرد.
