ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی مهاباد به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری “كوبرا شێخه” ڕێزیان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “كوبرا شێخه” هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی مهاباد به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری ناوبراو وێڕای ڕێزلێنان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه “كوبرا شێخه” ته‌مه‌ن ٥٩ ساڵ له ڕێكه‌وتی ٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ به فیشه‌كی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی له شاری مهاباد گیانی به‌ختكرد.
