بنه‌ماڵه‌ی كه‌یوان ده‌رویشی و هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی، دوو گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی ژینا، ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی خاكه‌لێوه، له سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كانیان كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت.
ڕۆژی ڕابردوو بنه‌ماڵه‌ی كه‌یوان ده‌رویشی هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له چالاكانی مه‌ده‌نی شاری سنه له سه‌ر مه‌زاری دا كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه. هه‌وره‌ها دایكی هوومەن عەبدوڵڵاهی بە بڵاوكردنەوەی وێنەی مه‌زاری ڕۆڵه‌كه‌ی نووسی: ئەم پۆستەم بۆ پشتیوانی و هاوسۆزی لەگەڵ بنەماڵە و دایكانی دادخوازە. من ئارەزوو حسێنی دایكی ڕۆڵەی قارەمان هوومەن عەبدوڵڵاهیم، تا دوا هەناسە پێداگری له‌سه‌ر دادخوازی خوێنی به ناحه‌ق ڕژاوی ڕۆڵه‌كه‌م و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی به ناحه‌ق له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه كوژراون ده‌كه‌م. هیچ كەس ناتوانێت دەنگی دایكان و بنەماڵەی دادخوازان كپ بكات. هیچ دایكێكی جه‌رگ سووتاو نابێت لە ماتەمینی ڕۆڵەكەیدا دابنیشێ، ئه‌بێ تاوانكاران بە سزای تاوانەكانیان بگەن.