کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕێزگرتن له‌ یادی قوربانیانی كیمیابارانی حه‌له‌بجه له‌لایه‌ن قوتابیانی جوانڕۆ

ڕێزگرتن له‌ یادی قوربانیانی كیمیابارانی حه‌له‌بجه له‌لایه‌ن قوتابیانی

ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی ڕه‌شه‌مه‌، گرووپی سروودی منداڵانی قوتابخانەی فردەوس لە شاری جوانڕۆ، هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی کیمیابارانی هەڵەبجە، پێکەوە سروودی “بە تەنیا جێم مەهێڵن”یان خوێنده‌وه‌ و ڕێزیان له‌ یادی قوربانیانی ئه‌و جه‌نایه‌ته‌ گرت.

ڕۆژی ٢٥ی ڕەشەممەی ساڵی ١٣٦٦ی هه‌تاوی، هاوکات لەگەڵ شەڕی نێوان ئێران و عێراق، حکومەتی ناوەندیی عێراق تووشی تاوانێکی گەورە دژ بە گەلی کورد بوو و بە پاساوی داگیرکرانی هەڵەبجە لەلایەن سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، ئەو شارەی کیمیاباران کرد. له‌ ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا زیاتر لە پێنج هەزار دانیشتووی ئه‌و شاره‌ گیانیان به‌خت كرد. ڕۆژی شه‌ممه‌ قوتابیانی كچی مه‌دره‌سه‌ی فرده‌وس له‌ شاری جوانڕۆ به‌ خوێنده‌وه‌ی سروود یادی قوربانیانی ئه‌و تراژدییه‌یان به‌رز نرخاند.