ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، بنه‌ماڵه‌ی دوو گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی “ژینا” له شاری مهاباد به ناوه‌كانی “شۆڕش “نیكنام” و “ڕێباز ساڵحی وه‌ند” له‌سه‌ر مه‌زاری ئازیزانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شوێنی برینداربوونی “شۆڕش نیكنام” له شاری مهاباد له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه و ئازادیخوازانه‌وه گۆڵباران كراوه، هه‌روه‌ها دادخوازانی مهاباد له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووه كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه بنه‌ماڵه‌ی “ڕێباز ساڵحی وه‌ند” هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی مهاباد له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووه كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه. شایانی باسه كه “شۆڕش نیكنام” له ڕێكه‌وتی ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار و ڕۆژی پێنجی سه‌رماوه‌ز به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه، گیانی له پێناو ئازادی‌دا به‌ختكرد. هه‌وره‌ها “ڕێباز ساڵحی وه‌ند” ١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١ و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” به ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد.
