به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، هونه‌رمه‌ندانی به‌شدار له فستیواڵی شانۆی سه‌قز ڕێزیان له یادی سامان كه‌ریمی، شانۆكاری خه‌ڵكی ئه‌و شاره و دانیشتووی مه‌ریوان گرت.
سامان كه‌ریمی ئه‌ندامی گرووپی شانۆكارانی سه‌ر شه‌قامی مه‌ریوان و چالاكێكی مه‌ده‌نی دڵسۆزی كۆمه‌ڵگا بوو كه له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه” به ٧ ساڵ زیندانی ته‌علیقی مه‌حكووم كرابوو. سامان بۆ ماوه‌ی سێ مانگ تووشی نه‌خۆشییه‌كی سه‌خت بوو و به داخه‌وه ڕۆژی ١٣ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، له نه‌خۆشخانه‌ی ته‌وحیدی سنه گیانی به‌خت كرد و مه‌راسیمی ناشتنی ته‌رمه‌كه‌ی به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی ئه‌و شاره به‌ڕێوه چوو.