ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له لاوانی شۆڕشگێڕی شاری ورمێ هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی له‌دایك بوونی “سارینا ئیسماعیل زاده” چالاكیان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لاوانی شۆڕشگێڕی شاری ورمێ به چاپ كردنی وێنه‌ی “سارینا ئیسماعیل زاده” و بڵاوكردنی تراكت، یادی ئه‌و هه‌میشه زیندووه‌یان به‌رز ڕاگرت. جێگای ئاماژه‌یه كه “سارینا ئیسماعیل زاده”ی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ و خه‌ڵكی كه‌ره‌ج ڕۆژی ١ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١ به زه‌ربه‌ی باتۆمی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم گیانی به‌خت كرد.
