ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی جۆزه‌ردان، بنه‌ماڵه‌ی دانیال پایبه‌ندی، گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی ژینا له شاری سه‌قز، له سه‌ر مه‌زاری ناوبراو كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی دانیال پایبه‌ندی، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه مه‌زاری ڕۆڵه‌كه‌یان گوڵباران كردووه و بۆ جارێكی دیكه په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كردووه‌ته‌وه. ڕۆژی ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، دانیال پایبه‌ندی به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئسلامی له گه‌ره‌كی كه‌ریم ئاوا گیانی به‌خت كرد.