ڕۆژی دووشه‌ممه كۆمه‌ڵێك له هاوڕێیانی خوێندكاری هه‌میشه زیندوو “حه‌میدڕه‌زا ڕووحی” له زانكۆی تاران، مه‌راسمێكیان بۆ ڕێزگرتن له یادی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه و ته‌واوی قوربانیانی جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسمه به هه‌ڵگرسانی مۆم و دانانی وێنه‌ی “حه‌میدڕه‌زا ڕووحی”، سروودی “باران هات و تۆی وه‌بیرم هێنایه‌وه”یان خوێند. به‌شداربووان وێڕای ڕێزگرتن له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.