ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی ئومید حه‌سه‌نی، له قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم له شۆڕشی ژینا، هاوكات له‌گه‌ڵ دووهه‌مین ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی دا له سه‌ر مه‌زاره‌كه‌ی له گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی سنه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، بنه‌ماڵه‌ی ئومید حه‌سه‌نی و دادخوازانی شاری سنه مه‌زاری ئازیزانیان گۆڵباران كردووه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كردووه‌ته‌وه. ڕۆژی ڕابردووش، بنه‌ماڵه‌ی ژماره‌یه‌كی دیكه له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا سه‌ردانی مه‌زاری ئازیزانیان كردبوو. بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی شاری سنه له په‌یامێكدا سه‌پاندنی سزای سێداره به‌سه‌ر په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادیان به توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجیان بوون.