ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، بنه‌ماڵه و خه‌ڵكی ئازادیخوازی ته‌ورێز له دوو مه‌راسمی جیاجیادا ڕێزیان له یادی “ئایلار حه‌قی” و “عه‌رشیا ئیمام قولیزاده” دوو گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی ژینا گرت.
“عه‌رشیا ئیمام قولیزاده” لاوی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ، خه‌ڵكی جۆڵفا و دانیشتووی ته‌ورێز، ڕۆژی ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ و له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا” ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ئازادی به شێوه‌ی گوماناوی كۆتایی به ژیانی هێنا. هه‌روه‌ها “ئایلار حه‌قی” خوێندكاری زانكۆی پزیشكی ته‌ورێز، ڕۆژی ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه كوژرا و دواتر وتیان خۆكوژی كردووه. ڕۆژی ڕابردوو مه‌راسمی یادكردنه‌وه‌ی عه‌رشیا له گۆڕستانی وادی ڕه‌حمه‌تی ته‌ورێز به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه چوو، به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌كان ڕێگه‌یان نه‌دا بنه‌ماڵه‌ی ئایلار له سه‌ر مه‌زاره‌كه‌ی مه‌راسمی بۆ بگرن و ناچار بوون له ماڵه‌وه ڕێوڕه‌سمێكی بۆ به‌ڕێوه ببه‌ن.