ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی گه‌لاوێژ، بنه‌ماڵه‌ی ئارتین ڕه‌حمانی و چالاكانی مه‌ده‌نی ئیزه له سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
ڕۆژی ڕابردوو هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی ئارتین ڕه‌حمانی كه له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا به ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی حكوومه‌ت گیانی به‌خت كردووه. ناوبراو كرێكاری میكانیكی ماشێن بوو و یارمه‌تی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئه‌دا، پاش قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی، ئارتین په‌یوه‌ست به ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شارستانی ئیزه بوو و گیانی له پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌ختكرد.