کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕێزگرتن له‌ هونه‌رمه‌ندانی مه‌ریوان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی ئه‌و شاره‌

ڕێزگرتن له‌ هونه‌رمه‌ندانی مه‌ریوان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٢ی ڕه‌شه‌ممه‌، ئەنجومەنی فەرهەنگیی ئەدەبیی مەریوان، لە ڕێوڕەسمێكی ئەدەبی ــ فەرهەنگیدا ڕێزی لە هەوڵ و چالاكییەكانی سێ هونەرمەندی فیلمسازی بەناوبانگی ئه‌و شاره‌ گرت.

سەرەتای بەرنامەكە بە یەك دەقە بێدەنگێ بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی سێ هونەرمەندی بواری مۆسیقا، هۆرە و سیاچەمانە، سێ كەسایەتیی چالاک و نیشتمانپەروەری كوردستان، مامۆستایان، “جەمشید عەندەلیبی”، “عەسكەر سۆهرابی” و “جەمیل ئه‌حمه‌دی” ڕاگەیەندرا.پاشان بە خوێندنەوەی چەند كۆپڵه‌ شێعرێك لەلایەن پێشكەشكارەوە سینەماكارەكان بانگهێشتی سەر شانۆ كران و لەلایەن چەن كەسایەتیی چالاک و ڕۆشنبیری مەریوانەوە خەڵاتیان پێشكەش كرا و دواتر فیلمەكانی هەر سێ هونەرمەند بڵاو كرایه‌وه‌.