به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی كامیاران له مه‌راسمێك دا چوون به‌ره‌وه پیری ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و ڕێزیان له گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری گرت.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسمه به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری هه‌میشه زیندوو “فوئاد محه‌ممه‌دی”، مه‌راسمێكیان به بۆنه‌ی نزیك بوونه‌وه له ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له ڕۆژی ١١ی خه‌رمانان دا به‌ڕێوه برد. مه‌راسمه‌كه سه‌ره‌تا به به یه‌ك خوله‌ك بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری ده‌ستی پێكرد، دواتر چه‌ند كه‌س له به‌شداربووان له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران قسه و باسیان كرد و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئامانجی گیانبه‌ختكردووان دا نوێ كرده‌وه. له كۆتاییش دا به‌شداربووان جه‌خیتان له‌سه‌ر درێژه‌دان به خه‌بات تا سه‌ركه‌وتن كرده‌وه.
