به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دۆستان و لایه‌نگران كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له ئاوایی په‌سوێ له پیرانشار به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردوونی هاوڕێیانی گوردانی شوان، هه‌ستاون به ئه‌نجام دانی چالاكی ته‌بلیغی.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌م هاوڕێیانه شه‌وی دووشه‌ممه له‌سه‌ر سێشه‌ممه ٢٧ی ڕه‌شه‌ممه به نووسینی چه‌ندین درووشمی وه‌ك “٢٧ی ڕه‌شه‌ممه ڕۆژی شه‌هیدانی كۆمه‌ڵه” و “بژی كۆمه‌ڵه” له گه‌ڕه‌كه‌كانی مزگه‌وتی جامێع، مزگه‌وتی محه‌ممه‌د ڕه‌سووڵه‌ڵا، چوارڕێیانی ئاشی، مه‌دره‌سه‌ی سه‌ره‌تایی، شیركه‌تی ته‌عاونی كۆن و چوارڕێیانی دێژبانی، ڕێزیان له یادی و فیداكاری هاوڕێیانی گوردانی شوان گرتووه.