به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕێوڕه‌سمی ڕێزگرتن له یادی “مینا شێخی” له قوربانییانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له شاری سه‌قز، له ناو ڕێوشوێنی توندی ئه‌منییه‌تی هێزه‌كانی ڕژیم له‌مشاره به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه ڕێوڕه‌سمی ڕهێزگرتن له “مینا شێخی” خوشكی گیانبه‌ختكردووان “ئه‌مین شێخی و محه‌ممه‌د شێخی” به ئاماده‌بوونی كۆمه‌ڵێكی زۆر له خه‌ڵكی خه‌باتكاری شاری سه‌قز و بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو له گۆڕستانی ئایچی به‌ڕێوه‌چووه. شایانی باسه، له میانه‌ی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا ده‌قێكی شوڕشگێرانه له‌دژی ئه‌م كرده‌وه دژه مرۆییه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و سیاسه‌ته‌كانی خوێندرایه‌وه. له‌م ده‌قه‌دا هه‌روه‌ها، داوا له كۆمه‌ڵگای جیهانیی و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كراوه كه ئه‌م جه‌نایه‌ته‌ی ڕژیم مه‌حكووم كه‌ن. له كۆتایی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا، بۆ ڕێزگرتن له یادی “مینا شێخی” و سه‌رجه‌م قوربانییانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له شاره‌كانی ئێران و كوردستان، یه‌ك ده‌قیقه بێده‌نگی ڕاگیرا.