شاخەوانانی شاری “دیواندەرە” بۆ ڕێزگرتن لە هەوڵەکانی سێ گیانبهختكردووهی ژینگەپارێزی پاوە چالاكییهكی شاخهوانییان ئهنجام دا..
گرووپی شاخەوانی “چلچەمە”ی دیواندەرە بۆ ڕێزگرتن لە “موختار خەندانی، یاسین کەریمی و بیلال ئەمینی” سێ ژینگەپارێزی پاوە چوونە سەر لووتکەی شاخی “هەوازۆ” و یاد و ناوی ئهم كهسانهیان بەرز نرخاند. هەروەها ئەندامانی ئەنجوومونی “ژیوای” پاوە بە چوونەسەر گڵکۆی گیانبهختكردووانی ژینگە لە “سریاس” و “شەمشێر” و “نەوسوود”، تاجە گوڵینەی وەفاداریان لەسەر گڵکۆیان دانا. پێشتریش کۆمەڵێک لە مۆعهلیمانی شاری سنە بەنیسبەت گیان لهدهستدانی ئهم سێ ژینگەپارێزه، پهیامێكیان بڵاوكردبووهوه. هەروەها لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ژینگەپارێزان و خەڵکی شارەکانی سەقز، مەریوان، پاوە، جوانڕۆ و سنە ڕێزیان لە گیانبازی و فیداکاریی “موختار خەندانی، یاسین کەریمی و بیلال ئەمینی” گرتبوو.