به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری بانه، ڕۆژی دووشه‌ممه بۆ ڕێزگرتن له “٣١ی جۆزه‌ردان، ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه”، ڕێوڕه‌سمێكیان به‌ڕێوه‌برد.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌م ڕێوڕه‌سمه سه‌ره‌تا به سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ سروودی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار و ڕاگرتنی یه‌ك ده‌قیقه بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له یادی سه‌رجه‌م گیان به‌ختكردووانی ناو ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و هه‌روه‌ها گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم ده‌ستی پێكردووه. پاشان یه‌كێك له به‌شداربووان سه‌باره‌ت به‌م ڕۆژه و تایبه‌ت مه‌ندییه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه و جیاوازی ئه‌م هێزه له‌گه‌ڵ باقی هێزه‌كانی دیكه و هه‌روه‌ها بارودۆخی قه‌یراناوی ناوچه‌كه به‌هۆی نه‌خۆشی كۆرۆنا و بێ توانایی نیزامی سه‌رمایه‌داری له كۆنتڕۆڵ كردنی ئه‌م قه‌یرانه، قسه‌وباسێكی پێشكه‌ش كرد. دواتر له ناو به‌شداربووداندا باس و ڕاوێژی ئازاد ئه‌نجام درا. ڕێوڕه‌سمه‌كه دوای دوو كاتژمێر له ناوی كه‌شێكی گه‌رم و دۆستانه كۆتایی پێهاتووه.