به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی رێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه وحیزبی كۆمۆنیستی ئێران، به هۆی هاتنی رۆژی كۆمه‌ڵه، له‌سه‌ڕ یه‌كێك له به‌رزایه‌كانی گوندی “سوورازه”،ی شاری سنه، ئاگرێكی گه‌وره‌یان هه‌ڵكرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، گه‌وره‌بوون و شه‌ماڵه‌ی ئه‌م ئاگره،سه‌ره‌نجی هێزه‌كانی ڕژیمی به‌ره‌وخۆی ڕاكێشاوه و به تووره‌ییه‌وه هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر ئاگره‌كه و خامۆشیان كردووه. دۆستانی كۆمه‌ڵه به وتنه‌وه‌ی درووشمی”بژی كۆمه‌ڵه، رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران”، ٢٦ی رێبه‌ندان، رۆژی ئاشكرابوونی چالاكیی كۆمه‌ڵه‌یان، به‌رز ڕاگرت.