ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٩ی گوڵان، سه‌عه‌تی 10ی به‌یانی له یه‌كێك له كارگه سه‌نعه‌تییه‌كانی شاره‌كی سه‌نعه‌تی سنه، ڕێوڕه‌سمێك به‌بۆنه‌ی هاتنی ڕۆژی یه‌كی مه‌ی، ڕۆژی جیهانی چینی كرێكار به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی هه‌واڵی گیشتوو ، ئه‌م ڕێوڕه‌سمه به كۆژانه‌وه‌ی ماشین و كه‌ره‌سته‌ی كار له نێو كارخانه و به یه‌ك خۆله‌ك بێده‌نگی بۆ یادی ته‌واوی كرێكارانی گیانبه‌خت كردووی ڕێگای ئازادی و یه‌كسانی ده‌ستیپێكرد. له درێژه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه یه‌كێك له به‌شداربووان كۆرته باسێكی له‌سه‌ر ڕۆژی جیهانی كرێكار و كیشه‌كانی كرێكارانی ئێران له بواری مه‌عیشه‌ت و ئابووری بۆ كرێكاران، توێژی به‌شمه‌ینه‌ت پێش كه‌ش به به‌شداربووان كرد. له كۆتاییدا به‌شداربووان به بڵاوكردنی شیرینی له نێو كرێكارندا ئه‌م ڕۆژه‌یان پیرۆزكرد.