به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه كۆمه‌ڵێك له چالاكانی كرێكاری شاری سه‌قز، به به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، ڕۆژی جیهانی چینی كرێكارایان پیرۆز كرد.
به‌شداربووان له‌م ڕێوڕه‌سمه، له یه‌كێك له پاركه‌كانی شاری سه‌قز كۆبوونه‌وه و به له‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد كه درۆشمه‌كانی “ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی ڕۆژی جیهانی چینی كرێكار پیرۆز بێت”، “ڕۆژی جیهانی چینی كرێكار ڕۆژی به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌داریه” و “كرێكارن بۆ ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داری یه‌كگرن”، ڕۆژی جیهانی كرێكاریان پیرۆز كرد. شایانی باسه كه به‌شداربووان له نێو خه‌ڵكی شار شیرینی و تراكێتی ته‌بلیغییان بڵاو كرده‌وه.