ژماره‌یه‌ك له چالاكانی مافی ژن له به‌نده‌ر ئه‌نزه‌لی له ئۆستانی گیلان و مه‌شهه‌د ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕه‌شه‌ممه له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد به ناوه‌رۆكی داكۆكی كردن له مافی ژن، ڕێزیان له ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژن گرت.
چالاكانی ژنان له به‌نده‌ر ئه‌نزه‌لی له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد به ناوه‌رۆكی وه‌ك “هاوپشتیی ژنان دژبه نابه‌رابه‌ری، هه‌ژار و توندوتیژی”، له‌سه‌ر مافی ژیانی ئینسانی، مافی له‌بار بردنی كۆرپه‌ڵه و مافی كۆنتڕۆڵی دووگیان بوون، پێداگرییان كرد. هه‌روه‌ها به‌شداربووان له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی وێنه‌ی “ڕۆمینا ئه‌شره‌فی” له‌ئاست یاسای دژه‌ژن ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. له شاری مه‌شهه‌دیش كۆمه‌ڵێك له ژنانی خه‌باتكار به هه‌ڵگرتنی پلاكاردگه‌لێك به ناوه‌رۆكی “ئازادیی ژن پێوه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگایه” و “كۆتایی به هه‌ڵاواردن دژبه ژنان بێنن”، ڕێزیان له ڕۆژی جیهانیی ژن گرت.
ڕێزگرتن له ڕۆژی جیهانیی ژن له به‌نده‌ری ئه‌نزه‌لی و مه‌شهه‌د