ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنیی و مافی مرۆڤی شاری سنە، بە ئامادەبوون لە نەخۆشخانەی “تەوحید”ی ئهمشارە، پیرۆزبایی ساڵی نوێیان لە کۆمەڵگای پزیشکی، پەرستار و پێرسۆنیلی ئەو نەخۆشخانەیە کە لە ڕۆژە سەختەکاندا، لەخۆیان مایەیان داناوە، هەتا گیانی هاووڵاتییان بپارێزن کرد.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، چالاکانی مەدەنیی شاری سنه بە پێشکەشکردنی چهپكه گوڵ پیرۆزبایی ساڵی نوێیان لە تەواوی پێرسۆنێلی پزیشکیی ئەو نەخۆشخانەیە کرد و هەروەها ڕێزیان لە هەوڵ و ماندووبوونی کادرە دەرمانییەکانی نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە گرت.