به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ژماره‌یه‌ك له هه‌ڵسووڕاوان و دۆستانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران شاری سنه، بۆ ڕێزگرتن له ٣١ی جۆزه‌ردان، ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه، له ده‌ره‌وه‌ی شار چالاكییه‌كیان به‌ڕێوه‌برد.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی جۆزه‌ردان ژماره‌یه‌ك له هه‌ڵسووڕاوان و دۆستانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران شاری سنه، به هه‌ڵواسینه‌ی وێنه‌ی هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردووی ناو ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و هه‌روه‌ها دانانی ئاڵای سوور، وێڕای ڕێزگرتن له‌م ڕۆژه، به‌ره‌و پێشوازی ٣١ی جۆزه‌ردانه‌وه چوون.