به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، له ئاوایی كه‌ڵاته‌رزانی سنه، به هه‌ڵكردنی ئاگر و ئاڵای سوور، ڕێزیان له ڕۆژی كۆمه‌ڵه گرت.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، له میحوه‌ری مه‌ریوان ـــ سنه، له ناوچه‌ی “كه‌ڵاته‌رزان”، ئاگرێكی گه‌وره‌یان ڕۆشن كردووه و ئاڵای سووری كۆمه‌ڵه‌یان هه‌ڵكردووه. شایانی باسه ئه‌م چالاكییه ته‌بلیغییه له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كیی ناوچه‌كه ئه‌نجام دراوه و سه‌ره‌نجی ئۆتۆمبیله‌كانی ئه‌م مه‌سیره‌ی به‌ره‌و خۆی ڕاكێشاوه.