کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕێزگرتن له‌ محه‌ممه‌د هه‌وراز له‌ شاری بانه‌

ڕێزگرتن له‌ محه‌ممه‌د هه‌وراز له‌ شاری بانه‌1

ڕێزگرتن له‌ محه‌ممه‌د هه‌وراز له‌ شاری بانه‌1

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، بە بۆنەی ١٦مین ساڵیادی مه‌رگی شاخەوان و وەرزشوانی ناودار “محەممەد هەوراز”، شاخەوانانی شاری بانە بە چوونه‌ سه‌ر چیای “بابۆس”، ڕێزیان له‌ یادی شاخەوانی کۆچ کردوو “محەممەد هەوراز” گرت.

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، بە بۆنەی ساڵیادی گیان لەدەستدانی شاخەوانی ڵیهاتوو “محەممەد هەوراز”، وەزشوانان و شاخه‌وانانی شاری بانە پاش سەرکەوتن بە سەر چیای “بابۆس”، ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن و یادکردن لە “محەممەد هەوراز”یان له‌م شوێنه‌ بەڕێوەبرد. ئەو ڕێوڕەسمە به‌ بەشداریی کۆمەڵگەی شاخەوانانی بانە و پارێزەرانی ژینگە و ئۆگرانی کوێستان و سروشت بەڕێوەچووه‌. جێگه‌ی ‌وەبیرهێنانەوەیە، “محەممەد هەوراز” ساڵی ١٣٨٢ لە کاتی سەرکەوتن بەسەر شاخی “گاشەبروومی یەک”، لە وڵاتی پاکستان لەگەڵ “موقبل هونەرپژوه” دەکەوێتە بن هەرەسی بەفر و له‌و ڕووداوەدا بە توندی بریندار دەبێ و پاش ٢٠ ڕۆژ لە نەخۆشخانەی شەفا لە شاری ئیسلام ئابادی پاکستان گیانی له‌ده‌ست ده‌دا.