به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ژماره‌یه‌ك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌شاری سنه به بۆنه‌ی ١٣ی خه‌رمانان ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی هاورێ “سدیق كه‌مانگه‌ر”، هه‌ستان به ئه‌نجام دانی چالاكی ته‌بلیغی له شاری سنه.
هه‌واڵی گه‌یشتوو له شاری سنه باس له‌وه ده‌كات كه دۆستانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی خه‌رمانان به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی هاورێ “سدیق كه‌مانگه‌ر” له ڕێبه‌رانی به‌ناوبانگی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، له مهسیرهكانی “تكیه و چه‌مه‌ن، پاركی ئای تی، پاركی شه‌تره‌نج، پاركی كوودهك، خیابانی مێعراج، عێمارهتی خه‌سراوا، مه‌دره‌سه‌ی شاهد موزه‌فه‌ر لوتفی، مه‌ركه‌زی ئاموزشی علمی كاربۆردی سرووش” چالاكی ته‌بلیغیان ئه‌نجام دا.