به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له ئاوایی ئه‌ویهه‌نگ به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی هاوڕێیانی گوردانی شوان، ڕێوڕه‌سمێكیان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، ڕێوڕه‌سمه‌كه سه‌ره‌تا به سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ سروودی هاوپشتی جیهانیی چینی كرێكار ده‌ستی پێكردووه. پاشان یه‌ك ده‌قیقه بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له سه‌رجه‌م گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی ڕاگیراوه. بێده‌نگییه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی كۆپله شێعرێك له لایه‌ن یه‌كێك له به‌شداربووانه‌وه شكێندرا. دواتر یه‌كێكی دیكه له به‌شداربووان سه‌باره‌ت به كاره‌ساتی گیانبه‌ختكردنی هاوڕێیانی گوردانی شوان و هه‌روه‌ها بۆمبارانی شیمیایی حهڵبجه قسه‌وباسێكی پێشكه‌ش كرد. شایانی باسه، ڕێوڕه‌سمه‌كه دوای چه‌ند كاتژمێر به‌حس و ڕاوێژ كۆتایی پێهاتووه.