کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

ڕێزلێنان لە 8ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان لە سنە

گرامیداشت 8 مارس، روز جهانی زن در سنندج 1

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی مانگی ڕەشەممە، کۆمەڵێک لە ژنان و پیاوانی ئازادیخواز لە شاری سنە، بە بۆنەی 8ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان  لە ئاویەر مەڕاسمێکیان بەڕێوە برد.

مەڕاسمەکە لە سەرەتا دا بە پیرۆزبای هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان دەستی پێکرد. پاشان ژنێکی هەڵسووڕاو لە بواری مافەکانی ژنان کورتە مێژوویەکی لە خەباتی ژنان کە سەرئەنجامەکەی بە ڕەسمییەت ناسینی 8ی مارس وەک ڕۆژی جیهانی ژنانە، خوێندەوە و پێشوازێکی زۆری لێکرا. لە درێژەی مەڕاسمەکە دا کەسێکی دیکە لە بەشداربوانی ڕێوڕەسمەکە وێڕای پێرۆزبای ڕۆژی جیهانی ژنان بە بەشداربووانی مەڕاسمەکە، بەیانییەیەکی لە داکۆکی لە مافی یەکسانی ژنان و پیاوان لە هەموو بوارەکانی ژیان دا خوێندەوە. مەڕاسمەکە لە ناو فەزایەکی گەرم و گوڕ کۆتای پێ هات.