به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هەینی ١٠ی خەرمانان، کۆمەڵێک لە لایەنگرانی کۆمەڵە و حیزبی کومونیستی ئێران بۆ پیرۆز ڕاگرتنی ١١ی خەرمانان ڕۆژی دامەزراندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، لە بەرزاییەکانی شاری سەقز، ڕێوڕەسمێکیان بەڕێوە برد.
به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسمه ڕێزیان گرت لە یادی کاک “فوئاد مستەفاسوڵتانی” و هەموو گیانبەختکردووانی ڕیزەکانی كۆمه‌ڵه و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران. ئاماده‌بووان له‌و مه‌راسمه‌دا هه‌روه‌ها جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر درێژه‌دان به شۆڕشی “ژینا” و پێداگرییان له‌سه‌ر ڕێگه و ڕێبازی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران كرد. مەراسمەکە بە بڵاوکردنەوەی شیرینی و قسە و باس لەسەر تایبەتمەندییەکانی ئەو ڕۆژە و خوێندنەوەی شێعر و شادی له‌لایه‌ن بەشداربووانه‌وه کۆتایی پێهات. جێگای ئاماژه‌یه كه هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌راسمه، لە زۆربەی گەڕەک و شەقامەکانی شار تراکتی تەبلیغی بڵاو كراوه‌ته‌وه.
