کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانجیهان

ڕێزلێنان لە هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژن لە وڵاتە جیاجیاکان

گرامیداشت روز جهانی زن در کشورهای مختلف2

ڕۆژی دووشەممە 18ی مانگی ڕەشەممە، بەرابەر لە گەڵ هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژن، بە هەزاران ژن و پیاوی ئازادیخواز لە وڵاتەکانی فەرانسە، سورییە، ڕووسییە، ئاڵمان، کانادا، ئامریکا و ئیتالیا بە بۆنەی ئەو ڕۆژەوە ڕێوڕەسم گەلێکیان بەڕێوە برد.

لەم ڕۆژە دا هەڵسووڕاوانی مافەکانی ژنان لە فەڕانسە، کۆبوونەوەیەکیان لە دژی توندو تیژی دژ به‌ ژنان بەرپا کرد. لە مەیدانی جمهووری پاریس، چالاکانی ژنان ، بە بەدەستەوە گرتنی بەنێرێکی گەورە کە لە سەری نووسرابوو “کوشتنی ژنان ڕابگرن” کوشتنی ژنانیان ئیدانە کرد. ئەوان دەڵێن، لە ساڵی 2020 زیاتر لە 90 ژن بە دەستی هاوسەرەکانیان کوژراون. لە لایەکی دیکەشەوە کۆمەڵێک لە چالاکانی مافەکانی ژنان، لە حەرەکەتێكی نمادین دا بە دانانی گوڵ لە بەرامبەر سەفارەتی ڕژیمی ئیسلامی لە پاریس، پشتیوانی خۆیان بۆ ژنانی زیندانی لە ئێران بە خاتری دژایەتییان لە گەڵ حیجابی زۆرەملێ نیشان دا. هەروەها کۆمەڵێک لە هاووڵاتییانی کوردستانی سوورییە، بە گردبوونەوە لە شاری قامیشلوو، ڕۆژی جیهانی ژنیان ڕێز لێگرت.لە ڕووسییەش، بە پێشکەش کردنی زیاد لە یەک هەزار گوڵ بە ژنان لە شەقامەکان رۆژی ژن بەڕێوە چوو. شایانی باسە، ڕێوڕەسم  و گردبوونەوی هاوشێوە لە وڵاتەکانی ئامریکا، کانادا، توركییه‌، ئیتالیا و چەند شاری ئاڵمان وەکو بێرلین، کۆڵن، فەڕانکفۆرت و هانۆڤێر بەڕێوە چوو.