کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕێزلێنان له‌ یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ كوردستان

ڕێزلێنان له‌ یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ كوردستان 2

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١ی به‌فرانباری ١٤٠٣، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ شاره‌كانی سنه‌، دێولان و شنۆ به‌ بۆنه‌ی شه‌و چله‌ی زستان له‌ سه‌ر مه‌زاری ئازیزانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری دێولان مه‌زاری ئازیزانیان گۆڵباران كردووه‌ و له‌ شاری سنه‌، بنه‌ماڵه‌ی دالیا ئه‌ندام، مه‌راسمی شه‌و چله‌ی زستانیان له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌ به‌ڕێوه‌ بردووه‌. هاوكات له‌ شاری شنۆ، بنه‌ماڵه‌ی میلان حقیقی به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ سه‌ر مه‌زاری ڕێزیان له‌ یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی گرتووه‌.