ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی پووشپه‌ڕ، مه‌راسیمی دووهه‌مین ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی په‌یمان گه‌ڵوانی شارومه‌ندی خه‌ڵكی مهاباد و دانیشتووی ورمێ، به به‌شداری بنه‌ماڵه و خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره به‌ڕێوه چوو.
ڕۆژی ٤ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٢، هێزه ئه‌منیه‌كانی ورمێ هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی په‌یمان گه‌ڵوانی و ناوبراویان به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپا گواسته‌وه. ناوبراو له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپا به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ڕۆژی ١٨ی پووشپه‌ڕ، بۆ نه‌خۆشخانه گوازریه‌وه به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانی گیانی به‌ختكرد.