به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له گوندی “میانه”ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان، ڕێوڕه‌سمێكیان بۆ ڕێزلێنان له یادی گیانبه‌ختكردووانی گوردانی شوان به‌ڕێوه‌برد.
به‌شداربووانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه بۆ جارێكی دیكه په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ته‌واوی گیابه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی وبه‌رابه‌ری نوێ كرده‌وه و به‌ڵێنیان دا كه درێژه‌ده‌ری ڕێگا و ڕێبازی پڕ له شانازی هاوڕێیانی گوردانی شوان بن. شایانی باسه كه به‌شداربووان شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌یان به وێنه‌ی هاوڕێیانی گیابه‌ختكردوو ڕازانده‌وه و به‌ڵێنیان دا تا گه‌یشتن به سه‌ركه‌وتن درێژه‌ده‌ری ئه‌و ڕێگایه بن.