کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕێزلێنان له‌ یادی نیان چه‌لبیانی له‌لایه‌ن تیمی واڵیباڵی كچانی بۆكان

ڕێزلێنان له‌ یادی نیان چه‌لبیانی له‌لایه‌ن تیمی واڵیباڵی كچانی بۆكان

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، تیمی واڵیباڵی كچانه‌ی “ناودارانی ئاكادیمیای شامحه‌ممه‌دی” له‌ چالاكییه‌ك دا ڕێزیان له‌ یادی نیان چه‌لبیانی گرت.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی له‌ تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ئه‌ندامی تیمی واڵیباڵی ناودرانی ئاكادیمیای شامحه‌ممه‌دی بۆكان پێش ده‌سپێكی چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كانیان وێنه‌ی نیان چه‌لبیانیان به‌ ده‌سته‌وه‌ گرتووه‌ و دواتر یه‌ك خوله‌ك بێده‌نگیان بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی ئه‌و قوربانیه‌ ڕاگرتووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر كچێكی ته‌مه‌ن ٧ ساڵ به‌ ناوی نیان چه‌لبیانی له‌لایه‌ن ئه‌ندامێکی بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه‌ ئه‌شكه‌نجه و پاش ده‌ستدرێژی سێكسی گیانی له‌ده‌ست دا.