ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی جۆزه‌ردان، بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی شاری دێولان له سه‌ر مه‌زاری موحسن نیازی دا كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا گرت.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی موحسن نیازی، بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی دێولان له سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه كۆبوونه‌ته‌وه و بۆ جارێكی دیكه په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كردووه‌ته‌وه. ڕۆژی ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ١٤٠١، موحسن نیازی، وه‌رزشوانی خه‌ڵكی دێولان له كاتی به‌شداری له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌خت كرد.