به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له چالاكییه‌ك دا هاتنی ٣١ی جۆزه‌ردان، ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌یان به‌رز ڕاگرت.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به بڵاوكردنی تراكت و سروودی شۆڕشێگێڕانه له ده‌ورووبه‌ری شاری سه‌قز، هاتنی ٣١ی جۆزه‌ردان، ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌یان له ته‌واوی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری و كادر و پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه پیرۆزبایی كرد و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.
