به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی مانگی گوڵان و به‌رامبه‌ر به ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، ڕۆژی جیهانی چینی كرێكار، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی كرێكاریی، دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شه‌هره‌كی سه‌نعه‌تی ١و٢و٣ ی شاری سنه به بڵاو كردنی گوڵ و شیرینی له نێو كرێكاراندا، ڕۆژی جیهانی چینی كرێكاریان له هه‌موو كرێكارانی جیهان پیرۆز كرد.
به پێی ئه‌و هه‌واڵه، چالاكانی كرێكاری شاری سنه سه‌ردانی كارخانه‌ی شیری “به‌فرین”، شیركه‌تی “تی‌ب كاری كوردستان”، شیركه‌تی “ژیان پلاستیكی كوردستان”، كارخانه‌ی په‌نجه‌ره‌ی “ئاریا”، شیركه‌ت به‌رهه‌مهێنانی لیباسی نه‌خۆشخانه و ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان، كارخانه‌ی لووله پۆلیكای كوردستان، كارخانه‌ی “ئاستن غه‌ربی كوردستان”، كارخانه‌ی قه‌ته‌عاتی یه‌ده‌كی ئۆتۆمبێلی به‌رایانی ئه‌حمه‌دی”، شیركه‌تی به‌رهه‌م و بڵاوكردنه‌وه‌ی سه‌وزه‌ی “سنه‌دژ”، و چه‌ند شیركه‌تێكی دیكه‌یان كرد و له‌گه‌ڵ كرێكاران قسه و باسیان كرد و هاتنی ڕۆژی جیهانی كرێكاریان به بڵاوكردنه‌وه‌ی گوڵ و شیرینی پیرۆز كرد.